تەرمی دوو پەنابەر گەڕێندرایەوە شاری مەریوان
هەینی ۲۹-۱۱-۱۴۰۰   |  18-02-2022
دۆێنی پێنجشەممە ٢٦ی رێبەندان، تەرمی دوو پەنابەری خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی ”جەلیل ڕەوانگەرد” و ”سومەیە جامخانە” کە لە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ئەمساڵدا لە کاتی پەڕینەوە بۆ ولاتانی ئوروپا لە ئاوەکانی ولاتی یۆناندا خنکابوون، گەڕێندرایەوە بۆ شاری مەریوان و ئەسپەردەی خاک کران.
شایانی باسە ئەو دوو هاوولاتییە ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی ڕۆشتن بۆ ئوروپا زێدی خۆیان بەجێهێشتبوو.