فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تەرمی نەسرین قادری لە کەشوهەوایەکی ئەمنییەتی بەخاک سپێردرا
یەکشەممە ۱۵-۰۸-۱۴۰۱   |  06-11-2022

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ته‌رمی گیان به‌ختكردووی ڕێگای ئازادی نه‌سرین قادری له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منییه‌تی و به‌نهێنی له‌ شاری مه‌ریوان ئه‌سپه‌رده‌ كرا.
به‌ گوێرەی ڕاپۆرتەکان، نه‌سرین قادری ڕۆژی ١٣ خه‌زه‌ڵوه‌ر و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری تاران به‌ زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم زه‌ربه‌ی‌ مه‌غزی و پاش دوو رۆژ به‌سته‌ری بوون له‌ نه‌خۆشخانه گیانی به‌ختكرد. به‌دوای بڵاوبوونه‌وی هه‌واڵی گیان بەختکردنی نه‌سرین ناڕه‌زایه‌تییه‌كی به‌رین له‌ شاری مه‌ریوان ده‌ستیپێكرد و هیزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ٣٥ هاووڵاتی بریندار بوون و كۆمه‌ڵێك له‌ به‌رپرسانی ئوستان و فه‌رمانداری مه‌ریوان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی ئینتزامی و سپای پاسداران به‌زۆره‌ملێ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراویان بۆ شوێنێكی دیگه‌ گواسته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون كه‌ نابێت غه‌یری خۆیان كه‌س به‌شداری پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌یان بێت.