فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تەرمی ٤٦ کۆچبەر لە بارهەڵگرێکدا دۆزرایەوە
سێشەممە ۰۷-۰۴-۱۴۰۱   |  28-06-2022

رۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕ،تەرمی ٤٦ کۆچبەر لە بارهەڵگرێکدا لە ویلایەتی تێکزاسی ئەمریکا دۆزرایەوە کە ژمارەیەک منداڵیشیان تێدایە. بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە تەرمی ٤٦ کۆچبەر لە بەرهەڵگرێکدا لە شاری سان ئەنتۆنیۆ-ی سەر بە ویلایەتی تێکزاس لە ئەمریکا دۆزرانەوە.
بارهەڵگرەکە لە قەراغی شەقامێکی سەرەکیی دۆرزاوەتەوە و سەرجەم کۆچبەرەکان لە بەشی دواوەی بارهەڵگرەکە بوون، کە بەشی دواوەی ساردکەرەوە بووە.
تیمەکانی فریاگوزاریی خێرای سان ئەنتۆنیۆ تەرمی ١٦ لەو کۆچبەرانەیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کردووە، کە چواریان منداڵ بوون.
پۆلیسی شارەکە ڕایگەیاندووە، کە سێ کەسیان بەگومانی هەبوونی پەیوەندیی بەو ڕووداوەوە دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.