فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تەسادوفێکی دلتەزێن لە ئۆستانی خۆراسانی رەزەوی
یەکشەممە ۲۲-۰۳-۱۴۰۱   |  12-06-2022

ڕۆژی شەممە ٢١ جۆزەردان، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئوتوبوسێکی نەفەرهەڵگر لە جادەی بەجستان بۆ فەیزاوا لە ئۆستانی خوراسانی رەزاوی ٢٨ کەس کوژران و بریندار بوون.
شایانی باسەکە ٣ کەس لە سەرنشینان دەسبەجێ گیانیان لەدەست داو و٢٥ کەسی تریش برینداربوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەمە چوارەمین ڕووداوی گەورەیە کە لە مانگی جۆزەردانی سالی ڕابردووەوە تا ئێستا روویداوە.
چوونەسەرەوەی ژمارەی رووداوی دلتەزین و زیادبوونی ڕێژەی مردن لە ئیران، هۆکاری ناکارامەدی رژیمی کۆماری ئیسلامی و وێران بوونی ژێرخانی بیناسازی و ڕێگاوبانە لە ئێران.