تەقینەوەی خوێناوی لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان
یەکشەممە ۰۸-۰۵-۱۴۰۲   |  30-07-2023
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی گەلاوێژ، لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە پارێزگای باجور لە پاکستان، ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.
شایانی باسە، هەندێ لە هەواڵنێرییەکان ژمارەی کوژراوانی ئەم تەقینەوەیەیان زیاتر لە ٤٠ کەس ڕاگەیاندووە. هاوکات تیمەکانی فریاکەوتن ئاماژەیان بە ناجێگیر بوونی دۆخی تەندرووستی زۆربەی برینداربووان کردووە. جێگای ئاماژەیە، ئەم تەقینەوەیە لە کاتی کۆبوونەوەی ئەندامانی پارتی “حەشیمەتی زانایانی ئیسلام” لە پارێزگای باجور لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان ڕوویداوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا ئێستا هیچ گرووپ یان لایەنێک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیەی وەئەستۆ نەگرتووە.