تەقینەوەی گڕکانی لاکی لاکی لە ئەندۆنێزی
دوشەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۳   |  04-11-2024
بەرپرسێکی دوورگەی فلۆرێس لە ڕۆژهەڵاتی ئەندۆنێزی ڕایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، گڕکانی “لاکی لاکی” چالاک بووە و تەقیوەتەوە و لەئەنجامیدا، ٩ کەس گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسی دەسەڵاتی بەرپەرچدانەوەی فریاگوزاری و لۆجستی لە پارێزگای فلۆرێس ڕۆژهەڵات ڕایگەیاندووە، تیمەکانی فریاگوزاری هێشتا بەدوای قوربانیانی دیکەدا دەگەڕێن کە ئەگەری هەیە لە ژێر داروپەردووی ماڵە ڕووخاوەکاندا گیریان کردبێت. هەروەها تەقینەوەکە بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتووانی گوندەکانی نزیکی گڕکانەکە، بەهۆی دابارینی خۆڵەمێش و پاشماوەکان، زۆرێک ماڵەکانیان بەجێ هێشتووە.