تەقەی هێزەکانی ڕژیم لەخەڵکی گوندی گوجگ لە میناب
دوشەممە ۰۱-۰۳-۱۴۰۲   |  22-05-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی ڕژیم بەهۆی خۆڕاگری خەڵک لەئاست پێشگرتن بە ڕووخاندنی ماڵی هاووڵاتییەک لە گوندی گوجگ، دەستیان کردووە بە تەقەی ڕاستەوخو لە دانیشتووانی ئەم گوندە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گوڵان، مەئموورانی بۆنیادی مەسکەن و هێزی ئینتزامی شاری میناب، بە بیانووی سەرپێچی لە درووست کردنی ماڵ، دەستیان کرد بە ڕووخاندنی ماڵی کرێکارێکی گوندی گوجگ کە لەگەڵ کاردانەوەی خەڵکی ئەم گوندە بەرەوڕوو بوونەوە و هێزەکانی ڕژیم بە مەبەستی بڵاوە پێرکردن بە خەڵک، بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵکی ئەم گوندە کردووە و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتیی برینداربوون.