تەندروستی جەستەیی دوو تازەلاو لە بۆکان ناجێگیرە
یەکشەممە ۰۳-۰۷-۱۴۰۱   |  25-09-2022
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو تازەلاو بە ناوەکانی “ئومید سەبزی “و “محەممەد مەلکی “، بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە بۆکان بریندار بوون و بارودۆخی جەستەییان ناجێگیرە ڕاگەیندراوە. “ئومید سەبزی” بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم بینایی چاوی لەدەستداوە و “محەممەد مەلەکی”ش ساچمە بەر دڵی کەوتووە و بارودۆخی جەستەیی نالەبارە.
شایانی باسە کە لە ڕەوتی ئاخێزە جەماوەریەکان لە ئیران سەدان هاووڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بریندار بوون یان گیانیان بەخت کردووە.