فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

تەندرووستی هاوڵاتیەکی دەستبەسەرکراو لە مەترسیدایە
چوارشەممە ۰۴-۰۸-۱۴۰۱   |  26-10-2022

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی خەبات ئەسەدی، نزیک بە دوو حەوتوو پێش لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە و وێڕای ئەوەی کە تووشبووی نەخۆشیی شەکرەیە، لە مافی ئازادی و دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانی پێویست، بێبەری کراوە.
خەبات ئەسەدی، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەر، لە ناوچەی حاجی ئاوای شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە و تائێستاش لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای شەهرامفەر ڕاگیراوە.
یەکێک لە ناسراوانی بنەماڵەی ئەسەدی لەم پەیوەندییەدا ڕاگەیاندووە: “خەبات ئەسەدی تووشبووی نەخۆشیی شەکرەیە و دوو ساڵ پێش پێی ڕاستی ناوبراو بەو هۆکارەوە لەلایەن پزیشکانەوە بڕدراوەتەوە. بەو حاڵەشەوە و وێڕای هەبوونی هەموو بەڵگە پزیشکییەکان، ئەو ناوەندە ئەمنییەی کۆماری ئیسلامی دژایەتیی ئازادیی کاتی و پێشگیریی دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی دەکەن”.
ئێستا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و تەندروستیی ناوبراو لە مەترسیدایە”.