جارێکی دی ”هەولێر” کەوتە بەر هێرشی مووشەک
هەینی ۱۹-۰۱-۱۴۰۱   |  08-04-2022
شەوی چوارشەممە لەسەر پێنج شەممە١٨ی خاکەلێوە، چەند مووشەکێک لە جۆری ”کاتیۆشا” لە دەروازەی ”حەمدانییە”وە ئاڕاستەی سنوری پارێزگای هەولێر کران. ئەم مووشەکانە کاتژمێر ٩ی شەوی رابردوو، لە دووری ٢٠ بۆ ٢٥ کیلۆمەترەوە ئاڕاستەی نزیک کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی ”کۆرۆسک” و پاڵاوگەی ”کۆرۆسک” و ”زێی گەورە” کران. شایانی باسە کە ئهو مووشهك بارانه زیانی گیانی لێ نهكهوتوتهوه.