لە پلەبەندیی نوێی ئازادیی چاپەمەنیدا جمهوری ئیسلامی لەنێوان ١٨٠ وڵاتی جیهان لە پلەی ١٧٨دا جێی گرتووە ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە بابەت پێوەری جیهانیی ئازادیی چاپەمەنی بە تاوتوێکردنی دۆخی ڕۆژنامەوانی لە ١٨٠ وڵاتی جیهان، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کاریگەریی گۆڕانکاری و گرژییەکانی جیهانی لەسەر ئازادیی چاپەمەنی بڵاو کردووەتەوە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، سێ وڵاتی نۆروێژ، دانمارک و سوید لە سەرەوەی ئەو ڕیزبەندەدا جێگایان گرتووە و دۆخی میدیاکان لە ٢٨ وڵاتی جیهان یەک لەوان ئێران زۆر بە خراپ وەسف کراوە. لەو ڕیزبەندەدا ئێران دوای دوو وڵاتی ”ئیریترە و کۆرەی باکوور” و لە پلەی ١٧٨دا جێگای گرتووە.
ئەو رێکخراوە بۆ تاوتوێی دۆخی ئازادیی چاپەمەنی پشت بە ٥ پێوەری نوێی سیاسی، یاسایی، ئابووری، کۆمەڵایەتی- فەرهەنگی و ئەمنییەتی بەستوە. ئێران لە پلەبەندیی ساڵی ٢٠٢١ لە پلەی ١٧٤ دا بوو و ئەمساڵ ٤ پلەی دی خراپتر بوە.