فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێکرانی سزای ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی سەقز لە زیندانی هەمەدان
سێشەممە ۲۶-۱۰-۱۴۰۲   |  16-01-2024

بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانبار، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی سەقز بەناوی ئەکرەم کەریم پوور تەمەن ٤٠ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێکرا. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ دوو کەسی دیکە بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابووەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەکرەم کەریم پوور سێ ساڵ پێش لە هەمەدان دەستبەسەرکرابوو و لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. سزای سێدارەی حوسێن بەهرەمەند خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی شاری سەردەشت و یەکێک لە هاودۆسیەکانی ئەو بەندکراوەش، لە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە بەندیخانەی هەمەدان جێبەجێکرابوو.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە میدیاکانی ڕژیم بەتایبەت میدیا نزیکەکان لە دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.