فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێکرانی سزای ئێعدامی لانیکەم ١٨بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم
دوشەممە ۱۳-۰۱-۱۴۰۳   |  01-04-2024

لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم سزای سێدارەی ١٨ بەندکراو لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی جێبەجێکراوە. ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی پێشوو کە ١٠ بەندکراو لە سێدارە درابوون، ٨ حاڵەت واتا ٨٠٪ زیاتر بووە.
لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٤دا لانیکەم سزای سێدارەی ١٨ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم جێبەجێکراوە. شایەنی باسە کە، تا ئێستا ناوی ١٧ کەس لەو بەندکراوانە زانراوە. تەنیا ناوی ژنێکی خەڵکی جۆلفا کە لە زیندانی ناوەندیی تەورێز لە سێدارە دراوە نەزانراوە.