جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە زیندانی هەمەدان
پێنجشەممە ۲۸-۱۰-۱۴۰۲   |  18-01-2024
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی بەفرانبار، سزای سێدارەی جەلیل سولەیمانی، خەڵکی کەنگاوەر و دانیشتووی توێسرکان، لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا. ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابووەوە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، جەلیل سولەیمانی سێ ساڵ پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.