جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەدۆرود
دوشەممە ۰۳-۰۹-۱۴۰۴   |  24-11-2025

بەپێی زانیاریەکان لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەممە ٢٨ و پێنجشەممە ٢٩ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٤، بەبێ بڵاوکراوەی فەرمی و لە بێدەنگی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەری ڕژیم، حوکمی لەسێدارەدانی ئەمیر گودەرزی و مۆزەفەر عەبدولوەند لە زیندانی ناوەندیی ڕێژیم لە دۆرود بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵەکان ئەم دوو هاووڵاتییە پێشتر لە دۆسیەی جیاجیادا بە تۆمەتی هاوشێوەی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر کراون و لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕێژیم بە ئێعدام مەحکوم کرابون .