فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێکردنی سزای ئێعدامی دوو بەندکراوی خەڵکی ئەفغانستان لە زیندانی قزلحساری کەرەج
سێشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۲   |  12-03-2024

بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی ڕەشەمە، سزای سێدارەی نوور محەممەد تاجیک و عەبدولباست کە دوو بەندکراوی خەلکی ئەفغانستان بوون، لە زیندانی قزلحساری شاری کەرەج جێبەجێ کراوە.

ئەم دوو بەندکراوە کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەشەمە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندان گواسترابوونەوە.
بەپێی ئامارەکان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا، لانیکەم ٢٨ بەندکراوی خەلکی ئەفغانستان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا لەسێدارە دراون.