فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی کرماشان
چوارشەممە ۲۷-۱۰-۱۴۰۲   |  17-01-2024

بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی ناوچەی “سەرفیروزاوا”ی کرماشان بە ناوی حەبیب دەروێشی و تەمەن ٤٣ ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان (دێزڵئاوا) جێبەجێ کرا.
ئەو بەندکراوە کە باوکی دوو منداڵە، چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان؛ لە سەرەتای مانگی جەنیوەریی ئەمساڵەوە (ماوەی ١٦ ڕۆژ)، لانی کەم ٣١ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی لەسێدارە دراون کە ٢١ کەسیان (واتە ٦٨٪) هاووڵاتیی کورد بوون.