جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی ئیلام
چوارشەممە ۲۷-۱۰-۱۴۰۲   |  17-01-2024
بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانبار سزای سێدارەی موحسین مێهری خەڵکی ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە ٥ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی براکەی لە شەڕ و دەستەویەخوبووندا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.