جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کۆیەشت لە بەندیخانەی خوڕەمئاوا
پێنجشەممە ۰۶-۰۷-۱۴۰۲   |  28-09-2023
سزای سێدارەی عەلی نەجەفی، بەندکراوی خەڵکی شاری کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێکرا. بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۵ی ڕەزبەر، سزای سێدارەی عەلی نەجەفی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کۆیەشت، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێکرا. بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، عەلی نەجەفی حەوت ساڵ پێش، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی خاڵۆزاکەی خۆی دەستبەسەرکرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.