فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی ڕوانسەر لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان
چوارشەممە ۱۷-۰۸-۱۴۰۲   |  08-11-2023

بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خەزەڵوەر، سزای سێدارەی فەرهاد ئاقایی، بەندکراوی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “بەوراوا”ی سەر بە شاری ڕوانسەر، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان (دیزڵ‌ئاوا) جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە حەوت ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی برازاکەی خۆی دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی فەرهاد ئاقایی لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەت ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە دەزگای دادوەریی ڕژیم، بڵاو نەکراوەتەوە.