فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ٤ بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی کەرەج
چوارشەممە ۱۵-۰۹-۱۴۰۲   |  06-12-2023

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی سەرماوەز، موجتەبا ئەمیری تەمەن ٤٢ ساڵ و مەنووچێهر بەرزگەر تەمەن ٤٠ ساڵ و هەر دوو خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لەگەڵ دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی مەهدی مورادی خەڵکی ئەراک و و ساسان مەلەکی، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کەرەج سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.