فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ٥بەندکراوی خەلکی کرماشان لە زیندانی ناوەندی کەرەج
سێشەممە ۱۲-۱۰-۱۴۰۲   |  02-01-2024

هاوکات لەگەڵ یەکەمین ڕۆژی ساڵی نوێی زایینیدا سزای لە سێدارە دانی پێنج بەندکراوی خەڵکی پارێزگای کرماشان کە پێشتر لە دۆسییەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی دزی سزای لە سێدارە دانیان بەسەردا سەپێنرابوو لە بەندیخانەی ناوەندی شاری کەرەج جێبەجێکرا.
بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی بەفرانبار، سزای لە سێدارە دانی پێنج بەندکراو بە ناوەکانی مەنووچێهر عوقابی، داریووش شوکرزادە، مەسعوود ڕۆستەمی، ناوخاس مەلەکی و ئەفشین محەممەدی، لە بەندیخانەی ناوەندی شاری کەرەج جێبەجێکرا.
شایانی باسە کە مەنووچێهر (حوجەت اللە عوقابی) و ناوخاس مەلەکی (مەلەکی زادە) هەر دوو خەڵکی شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوای (شاباد) و سێ بەندکراوی دیکە خەڵکی شارەکانی کرند ڕۆژئاوا و بێستوون بوون.
بنەماڵەی یەکێک لەم پێنج بەندکراوە ڕاگەیاند کە ئەوان نزیکەی ١٠ ساڵە دەستبەسەر کراون و لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری کەرەجەوە سزای لە سێدارە دانیان بەسەردا سەپێنرابوو.
بە پێی ئامارەکان لە ساڵی ٢٠٢٣ سزای لە سێدارەدانی لانیکەم ٨٢٣ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ڕژیمدا جێبەجێکراوە کە ١٥١ کەسیان واتە ١٨.٪ی کۆی حاڵەتەکان بەندکراوی کورد بوون.