جێبەجێکردنی سزای سێدارەی پێنجەمین بەندکراوی بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەم ئاوا
پێنجشەممە ۲۸-۰۲-۱۴۰۲   |  18-05-2023
بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی گوڵان سزای سێدارەی فیرووز یاری نژاد گەڕاوەند، خەڵکی شاری کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان، خێزاندار و باوکی منداڵێکی ساوا، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەم ئاوا جێبەجێ کرا. ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. هاوکات بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی چوار هاووڵاتیی دیکە لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کراوە. لەنێو ئەو لەسێدارەدراوەکاندا ناوی کەسێکی خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان بە ناوی نەجەف سولەیمان ڕەشاد و بەندکراوێکی دیکە بە ناوی عەلی خۆڕەمشا ئێمرایی زانراوە و دوو کەسی دیکەیان هێشتا نەزانراوە.