فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێ کرانی حوکمی شەلاقی ئارمان شادیوەند
پێنجشەممە ۱۹-۰۴-۱۴۰۴   |  10-07-2025

رۆژی سێشەممە ۱۷ی پووشپەڕی ١٤٠٤، حوکمی لێدانی شەلاقی ئاڕمان شادیوەند، هاووڵاتیی خەڵکی دەڕەشار لە لقی جێبەجێکردنی سزاکانی خانەی دادی ئەمشارە جێبەجێ کرا.
ئاڕمان شادیوەند ڕۆژی دووشەممە ۲۷ی ڕەشەممەی ١٤٠٣، لە لایەن لقی ۱۰۱ی دادگای تاوانەکانی دووی دەڕەشار بە تۆمەتی “بێڕێزی بە سەرۆک کۆمار (ئیبراهیم ڕەئیسی)” سزای لێدانی ۳۰ زەربەی شەلاقی بەسەردا سەپێندرا و لە تۆمەتی بێڕێزی بە “حەسەن نەسڕوڵڵا” بێبەری کرا. جێگای ئاماژەیە، ئاڕمان شادیوەند لە ڕێکەوتی ۹ی بەفرانباری ١٤٠٣، لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی پارێزگای ئیلام بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندەی دژ بە حکومەت” سزای ٨ مانگ و بە تۆمەتی “سووکایەتیکردن بە خامنەیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” سزای ۱ ساڵ و ۴ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا کە ئەو حوکمە مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئیلام بە تەواوی پشتڕاست کرایەوە.