جێبەجێ کرانی نامڕۆڤانەی حوکمی بڕینەوەی قامکی دوو بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
چوارشەممە ۰۹-۰۸-۱۴۰۳   |  30-10-2024
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەزەڵوەر، حوکمی نامرۆڤانەی بڕینەوەی پەنجەکانی دەستی “مێهرداد تەیمووری” تەمەن ٣٤ ساڵ و “شەهاب تەیمووری” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، لە شوێنی جێبەجێکرانی سزاکانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ بە گیوتین جێبەجێ کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو برا بەندکراوە دوای جێبەجێکرانی حوکمی بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیان بۆ بەشی وەرگرتنی بەندکراوان لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ورمێ گواستراونەتەوە. شایانی باسە، مێهرداد تەیمووری و شەهاب تەیمووری دوای جێبەجێکرانی حوکمەکەکەیان و گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، تاکوو ئێستا لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندیکردن بێبەش بوون.