فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامێکی دیکە لە زیندانی ناوەندیی کرماشان
دوشەممە ۲۰-۰۵-۱۴۰۴   |  11-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۱۸ی گەلاوێژی ١٤٠٤، حوکمی ئێعدامی سەجاد حەبیبی، تەمەن ۳۸ ساڵ و خەڵکی ئیلام، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.
ئەو بەندکراوە شەش ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو. جێگای ئاماژەیە، پێشتر حوکمی ئێعدامی بەهادۆر ئێلیاسی، تەمەن ۳۱ ساڵ و خەڵکی خوڕەمئاوا و بەندکراوێکی دیکە بەناوی سولەیمان ناسری خیز خەڵکی کرماشان، لەو زیندانە بەکردەوە دەرهاتبوو.