جێبەجێ کردنی سزای ئێعدامی بەندکراوێک دوای ٣٢ ساڵ لە زیندانی ئیلام
سێشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۲   |  12-03-2024
بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢١ی ڕەشەممە، سزای ئێعدامی بەندکراوێک بەناوی موعین سەلاحوەرزی، خەڵکی گوندی “حەوت چشمەی” شاری ئاودانان لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
شایەنی باسە کە، ئەو بەندکراوە ساڵی ١٣٧٠ بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەرکرابوو و دواتر، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.