فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لە زیندانی بیرجەند
پێنجشەممە ۰۷-۱۰-۱۴۰۲   |  28-12-2023

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار سزای سێدارەی ئیسماعیل قادر مەقام، ٣٢ ساڵ و خەڵکی زاهیدان، ئەحمەد گورگیچ ٣٠ ساڵە و خەڵکی زابۆل و محەممەد حەساری تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی کەنگاوەر سەر بەپارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند بە شێوەی نهێنی جێبەجی کرا.
هەروەها بەندکراوێکی دیکە کە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرایبوویەوە، سزای سێدارەکەی بە شێوەی کاتی ڕاگیراوە و لەوانەیە لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوو جێبەجی بکرێت.
ئیسماعیل قادر مەقام، ئەحمەد گورگیچ و محەممەد حەساری ماوەی چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
جێگای ئاماژەیە کە، سزای سێدارەی ئەم سێ کەسە بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان بووە و مافی ئاخرین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان پێ نەدراوە.