فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێگیربونی هێزەکانی ئینتزامی سەقز له گۆڕستانی شاناز
چوارشەممە ۱۹-۱۰-۱۴۰۳   |  08-01-2025

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانبار، هاوکات لەگەڵ پێنجەمین ساڵوەگەڕی تەقەی پەدافەندی ئاسمانیی سپای پاسداران لە فڕۆکەی ئۆکراینی و کوژرانی ١٣٩ هاووڵاتیی ئێرانی لە ١٧٦ سەرنشینی ئەم فڕۆکەیە، هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەوروبەری گۆڕستانی “شاناز” جێگیر کران تاکوو پێش بە ئامادە بوونی کەسوکاری یەکێک لەو بنەماڵانەی کە لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەست دا و لەوێ نێژراون و هەروەها هەر چەشنە کۆبوونەوەیەکی دیکە بگرن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزێکی نیزامیی زۆر، لەوانە ماشینی هێزە ئینتیزامییەکان و لیباس شەخسییەکان لە دەوروبەری گۆڕستانی “شاناز” و شەقام و گەڕەکەکانی دەوروبەر جێگیر کراون تا پێش بە هەر چەشنە کۆبوونەوەیەکی بنەماڵەی ئەم قوربانییانە و خەڵک بگرن. جێگای ئاماژەیە، ساڵی ڕابردووش وێڕای جێگیرکران و گەمارۆدانی ئەم گۆڕستانە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە، بنەماڵەی ڕەحیمی پاش ئامادەبوون لەسەر مەزاری منداڵەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بێڕێزییان پێ کرابوو.