جێگیربوونی هێزێکی گەورەی نیزامی لە شاری سەردەشت
چوارشەممە ۲۸-۰۳-۱۴۰۴   |  18-06-2025

بە پێی زانیارییەکان، ژمارەیەكی زۆر لە هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعات، سپای پاسداران و هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامیی، لە بینا پەروەردەییەكانی شاری سەردەشت جێگیر كراون.
شایانی باسە،، قوتابخانەی سەرەتایی كچانی كەوسەر لە ڕۆژانی ڕابردوو بووەتە شوێنی مانەوەی هێزە ئەمنییەكان؛ هەوڵێک كە ئەتوانێ هێمای ئاشكرای بەكارهێنانی قەڵغانی مرۆیی و ڕەدكردنەوەی جدی مافی هاووڵاتییانی ئاسایی تایبەتی منداڵان بێت. هاوكات، بە زۆربوونی ئەگەری بەربڵاویی شەڕەكان، بنەماڵەكانی سەر بە هێزە نیزامی و بەرپرسانی حكوومەتی لە سەردەشت، شارەكەیان چۆڵ كردووە و گەڕاونەتەوە بۆ شارەکانی خۆیان.