جێگیربوونی هێزەکانی سپا لە گۆڕستانی ئایچی سەقز
سێشەممە ۲۵-۰۶-۱۴۰۴   |  16-09-2025

بە پێی ڤیدیۆ و زانیارییەکان، ڕێگای گۆڕستانی ئایچی لە شاری سەقز -شوێنێک کە ژینا ئەمینی لەوێدا بەخاک سپێردراوە- لە لایەن سپای پاسدارانەوە بەتەواوی میلیتاریزە کراوە.
ڤیدیۆکان نیشان دەدەن، ڕێگای چوونەژوورەوە بۆ گۆڕستانی ئایچی بە جێگیربوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی داخراوە و هاتووچۆ بۆ ئەو شوێنە قەدەغە کراوە. شایانی باسە، هێزە سەرکوتگەرەکان لە نێو شاردا دەگەڕێن و کەشی شار بەتەواوی ئەمنییە و هەلیکۆپتەری سەربازی بەسەر ئەو شارەدا دەسووڕێتەوە.