فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

جێگیربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە گۆڕستانی شاری بۆکان
شەممە ۲۷-۰۸-۱۴۰۲   |  18-11-2023

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە بەدەستمان گەیشتوون، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری بۆکان، هاوکات لەگەڵ ساڵیادی گیانبەختکردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، بەهێزێکی زۆرەوە لە پێش گۆڕستانی ئەمشارە جێگیر بوون و لە ڕۆیشتنی خەڵک بۆ ئەو گۆڕستانە ڕێگریان کردووە.
لە ماوەی ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی خەزەڵوەری پارەکە، لانیکەم ٩ هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی “محەممەد حەسەنزادە، ئەسعەد ڕەحیمی، سالار موجاور، غەفوور مەولوودی، مستەفا شەعبانی، هیوا جان جان، ئەمجەد عینایەتی و هەژار مام خوسرەوی” لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی ئەو شارەدا بە دەستڕێژی هێزە ئەمنییەکان گیانیان بەخت کرد.