جێگیرکردنی بەکرێگیراوانی ڕژیم لە شاری بۆکان بۆ سەرکوتکردنی خەڵکی ڕاپەریو
دوشەممە ۲۵-۰۷-۱۴۰۱   |  17-10-2022
ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان بەکرێگیراوەکانی خۆی بە جلی شەخسی و دەمامکەوە بە نێو شاردا بڵاوە پێ کردووە تاکوو خەڵکی ڕاپەڕیوی ئەو شارە سەرکوت بکەن و هێزەکانی سپای پاسدارانیشی بۆ شارەکانی دیکە گواستووەتەوە.
بەکرێگیراوەکانی ڕژیمی ئیسلامی لە شاری بۆکان، بەوپەڕی شەرمەزاری و ڕیسواییەوە بە جلی شەخسییەوە لە شوێنە گشتی و شەقامەکانی ئەو شارە بڵاو بوونەتەوە و ڕێگری لە ڕاپەڕینی خەڵکی وەگیان هاتووی ئەو شارە دەکەن.