جێگیرکردنی هێزێکی زۆری سپا لە ناوچەی زەردۆیی شاری پاوە
پێنجشەممە ۲۹-۰۳-۱۴۰۴   |  19-06-2025

بەپێی زانیارییەکان، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، شەوی ڕابردوو، ژمارەیەكی زۆر لە هێزەكانی خۆی لە چیای “گەزن”ی ناوچەی زەردۆیی شارۆچکەی باینگان سەر بە شاری پاوە جێگیر كردووە.
بە وتەی شایتحاڵانی ئەم ناوچەیە، هێزەکانی سپا ژمارەیەک لە كەرەستەی قورس و نیوە قورسی خۆیان وەكوو تۆپخانە و ڕاكت هاویژیان بۆ ئەو ناوچەیە گواستووەتەوە.