جێگیرکردنی هێزەکانی دژە شۆڕش لە مەیدانەکانی شاری سەقزدا
چوارشەممە ۲۲-۰۶-۱۴۰۲   |  13-09-2023
بە دوای هێنانی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی دژە شۆڕش لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ ناو شاری سەقز و جێگیر کردنیان بە یارمەتی ناوەندەکانی وەک “مانگی سوور”، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە شەقامە سەرەکییەکان و مەیدانەکانی ئەم شارە جێگیر کراون.
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە۲۲ی خەرمانان، چەندین ماشێنی هێزەکانی دژە شۆڕش لە دوو مەیدانی “ئازادی” و “هەڵۆ” (جمهوری) شاری سەقز جێگیر کراون. پێدەچێت لە ڕۆژانی ڕابردوودا، تا ڕۆژی بەڕێوەچوونی ساڵوەگەڕی “ژینا (مەهسا) ئەمینی”، ئەم هێزانە لە سەراسەری شاردا زیاد بکرێت.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە تا ساڵوەگەری ژینا و ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ساڵی ڕابردوو.