ماوەی حەوتوویەکە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هێزێکی زۆری لە سنوورەکانی “چۆمان، زەڕێ، سوورکێو و بلەکێ” و دەوروبەری سنوورەکانی شاری بانە جێگیر کردووە. بەپێی زانیارییەکان سپای پاسداران تا ڕادەیەکی زۆر سنوورەکانی لە هێزە تێرۆریستییەکانی تەنیوە و ڕێگە نادات هێچ کەس بەم سنوورانەدا هاتوچۆ بکات.
هەر لەو پەیوەندییەدا دوا بە دوای بانگهێشتی هاووڵاتییان بۆ ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە مامۆستایان، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم هێزێکی زۆر لە ژن و پیاو بە لیباسی شەخسی لەنێو شاری سەقزدا بڵاو کردووەتەوە تاکوو بەم جۆرە پێش بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان بگرێت و سەرکوتیان بکات.ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی جۆراجۆر و لە هەر دەرفەتێک بۆ میلیتاریزە کردنی کوردستان کەڵک وەردەگرێت و بەم شێوەیە نیگەرانی و کێشەی بۆ هاووڵاتییان دروست دەکات.