فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

حه‌وت هاووڵاتیی شنۆیی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران
هەینی ۱۲-۰۱-۱۴۰۱   |  01-04-2022

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خاکەلێوە، ٧ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ڕەزا ئیسلام‌دوست”، “ئومێد ئیسلام‌دوست”، “سامان ڕەسووڵزادە”، “سەنعان ڕەسووڵزادە”، “دیاکۆ محەممەدگەوری”، “هادی حەسەن‌زادە”، “ئەشکان شکاک” خەڵکی شاری “نەلۆس”ی شاری شنۆ، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا. ئەو ٧ هاووڵاتییە کوردە بەهۆی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز، لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ کراون.
جێی ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییانە پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بە لێوەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراون.
لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ، هێزەکانی گاردی تایبەت و دژە شۆڕش، هێرشیان کردە سەر ڕێورەسمی نەورۆز لە شەقامەکانی شاری شنۆ و لەگەڵ خەڵک تووشی تێکەڵچوون بوون. هێزەبه‌كرێگیراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی، بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵک لە گازی فرمێسکڕێژ و گوللـەی تاپڕ کەڵکیان وەرگرتووە.