ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی ڕەزبەر، حوسێن حوسێنپوور، ناڕازییەکی برینداری خەڵکی شاری مەهاباد، لە دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە دەستبەند و پابەندەوە بۆ نەخۆشخانەی “خەلیلی”ی شاری شیراز گواسترایەوە.
گرتەڤیدیۆکان دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە بە یارمەتیی ئامێری ئۆکسیژێن هەناسە دەدات و باری تەندروستیی ناوبراو زۆر نالەبار و ناجێگیرە. ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی ٤١ ڕۆژی ڕابردوودی دەستبەسەربوونیدا لە دەستبەسەرگەی ناوەندە ئەمنییەکان، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان و بەتایبەت دەرمانی (قەترە) چاوی، بێبەری کراوە.
حوسێن حوسێنپوور ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خەرمانان لەسەر ڕێگەی نووراوای مەمەسەنی بەرەو گەچساران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.
ناوبراو یەکێکە لە قوربانییەکانی تەقەی بەئەنقەست و کوێرکوێرانەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی و لە ڕەوتی بزووتنەوەی “ژینا”دا چاوی ڕاستی لەدەست داوە.