فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

حوسەین ڕەحمانی حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا
پێنجشەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۰   |  24-02-2022

هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٧ساڵ خەڵکی سەلاسی باوەجانی و دانیشتووی شاری جوانڕۆ بە ناوی ”حوسەین ڕەحمانی” ، لەلایەن دادگای نەغەدەوە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، حوکمی ٩ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
”حوسەین ڕەحمانی” لە ڕێکەوتی٣ی سەرماوەزی ئەمساڵدا لە کاتێکدا کە دەیویست سەردانی هاوڕێیەکی لە شاری پیرانشار بکات، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری نەغەدەوە دەسبەسەر و دوای دو ڕۆژ لێبرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعات، بۆ زیندانی ناوەندی شاری نەغەدە گوازرایەوە.
شایانی باسە ”حوسەین ڕەحمانی” دوای ٣٧ ڕۆژ بەندکران لەو زیندانە، بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرابوو.