فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

حوسەین ڕەمەزانپور لە زیندانی بۆجنورد مافی مەرەخەسی پێدرا
چوارشەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۰   |  16-02-2022

حوسەین ڕەمەزانپور مامۆستای بەندکراو و ئەندامی ئەنجۆمەنی سینفی مامۆستایانی خۆراسانی شوماڵی، ڕۆژی دوشەممە ٢٥ی ڕێبەندان لە زیندانی ناوەندی شاری بۆجنورد مافی ٧ڕۆژ مەرەخەسی پێدرا.
حوسەین ڕەمەزانپور کە پێشتر بە تۆمەتی پڕوپاگاندا دژی ڕژیم و بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی، لەلایەن لەقی ١ی دادگای رژیم لە بۆجنورد بە ٦مانگ زیندان مەحکوم کرابوو، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندی ئەو شارە کراو و لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەنداندا مافی ٧ ڕۆژمەرەخەسی پێدرا