فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

حوکمی زیندانیی سلێمان عەبدی بۆ زیندانی باز گۆڕدرا
دوشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۲   |  11-03-2024

حوکمی زیندانی سلێمان عەبدی، ئەندامی ئەنجوومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان – سەقز، بۆ زیندانی باز گۆڕدرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە سێنفییە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمە ماوەی حوکمەکەی بەشێوەی زیندانی باز، لە دەرەوەی زیندان تێپەڕ دەکات. ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی ڕەشەمە، سلێمان عەبدی، ئەندامی ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان – سەقز بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سەقز کرا.
ئەم چالاکە سێنفییە پێشتر بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام”، لەلایەن دادگای ئینقلابی سەقزەوە سزای ٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.
ڕۆژی دوشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، ئەم چالاکە سێنفییەی مامۆستایان لە دۆسییەیەکی تردا و بە تۆمەتی “تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی لە ڕێگەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نایاسایی لە گۆڕستانی ئایچی”، لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای کەیفەری ٢ی سەقزەوە بە ٨ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٠ قامچی سزا درا.
دادگا، ٨ مانگ زیندانی ئەم چالاکە سێنفییەی مامۆستایانی بە ٧٢٠ کاتژمێر وانەوتنەوە بە ئەندامانی کۆمیتەی ئیمداد گۆڕیوە و لێدانی ٧٠ قامچییەکەشی بۆ ماوەی ٢ ساڵ هەڵپەساردووە.