فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

حوکمی لێدانی ٧٠ زەربە قامچی لە چیا ئاقابەیگ پوور جێبەجێ کرا
چوارشەممە ۰۴-۱۲-۱۴۰۰   |  23-02-2022

هاوڵاتییەکی خەلکی گوندی ڕەحیم خانی سەر بە شاری بۆکان بە ناوی چیا ئاقابەیگ پوور، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی لێدانی ٧٠ زەربە قامچی بە سەری دا جێبەجێ کراوە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٧ی گەلاوێژی ئەمساڵدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی شاری ورمێ راگوێزرابوو. شایانی باسە کە چیا لە لایەن دادگای بۆکانەوە بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی نیزام” و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی ڕژیم، حوکمی ١٤ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٠ زەربە قامچی بەسەردا سەپابوو.