فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

حکوومەتی لوبنان مایەپووچبوونی خۆی راگەیاند
دوشەممە ۱۵-۰۱-۱۴۰۱   |  04-04-2022

جێگری سەرۆكی حكومەتی لوبنان مایەپووچبوونی ”دەوڵەت و بانكی مەركەزیی وڵاتەکەی” راگەیاند و هیوا و هەوڵەكانی خۆی بۆ گێڕانەوەی باری ئاسایی وڵات دووپاتكردەوە.
”سەعادەت شامی”، جێگری سەرۆكی حكومەتی لوبنان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا، بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند کە: ”راستییەك هەیە نابێت چاوپۆشی لێ بكەین، ئەویش بارودۆخی ئابوریی لوبنانە كە لە نالەباری و مایەپووچیدایە”.
ناوبراو وتیشی ”ئاواتەخوازم بە زووترین كات دۆخەکەمان بگاتە بارێكی ئاسایی و لەو پێناوەدا هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ”.
شامی باسی لەوەش كرد کە ”وەزارەتی دارایی پلانی خۆی دەبێت سەبارەت بەم قەیرانە ئابوورییەی کە وڵاتەكە پێیدا تێپەڕدەبێت، بەڵام ئەو پلانە بە رۆژ و دووان جێبەجێ نابێت و كاتی دەوێت”.
شامی ئاماژەی بە گرینگیی هەبوونی ئیدارەیەكی سیاسی پتەوكرد لە لوبنانداکرد و لە كۆتاییدا، وتی ”هیچ ناكۆكییەك لە بۆچوونەكاندا نییە تایبەت بەم دۆخە و ئەوەی لێی دڵنیان ماپەپووچبوونی دەوڵەت و بانكی ناوەندییەتی وتیشی ”هەموو هەوڵێك دەدەین هاووڵاتیان كەمترین زیانیان لەم دۆخەدا بەر بكەوێت. ”