فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران: پێویستە لە بانگەوازی داخستنی گشت مەدرەسەکان لە ڕۆژانی یەکشەممە ٢٩ و دووشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر پشتیوانی بکەین
شەممە ۲۸-۰۸-۱۴۰۱   |  19-11-2022
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران: پێویستە لە بانگەوازی داخستنی گشت مەدرەسەکان لە ڕۆژانی یەکشەممە ٢٩ و دووشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر پشتیوانی بکەین
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران: پێویستە لە بانگەوازی داخستنی گشت مەدرەسەکان لە ڕۆژانی یەکشەممە ٢٩ و دووشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر پشتیوانی بکەین

شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران لەڕێگەی ڕاگەیاندنێکەوە لە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ بۆ جارێکی تر کوشتار و جەنایاتی ڕێژیمی ئیسلامیی دژبە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران بەتایبەت کوشتنی چوار منداڵی خوێندکار لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە ناوەکانی کیان پیرفەلەک، ئارتین ڕەحمانی، سپێهر مەقسوودی، دانیال پایبەندی و مامۆستای خانەنشینکراو عەبدولڕەحمان بەختیاریی مەحکووم کردووە. شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان لەم ڕاگەیاندنەدا داوای لە سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی مافخواز و خەڵکی خەباتکاری ئێران کردووە کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ و دووشەممە ٣٠ی مانگی خەزەڵوەر، بە تەعتیلکردنی مەدرەسەکان و نەچوونەوەیان بۆ مەدرەسە، یاد و ناوی ئەم گیان بەختکردووانە و هەموو قوربانییانی کوشتاری دوو مانگی ڕابردوو بەرز ڕابگرن. ئەم شۆرایە داوای لە دایکان و باوکانی بەڕێز کردووە کە ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە منداڵەکانیان نەنێرنە مەدرەسە.

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران وێڕای مەحکووم کردنی کوشتاری هەموو ڕۆژێی ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز و منداڵکوژیی دەسەڵاتی تاوانکاری ئیسلامی و وێڕای ڕێزگرتن لە یادی سەرجەم گیان بەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوو، لە بانگەوازی شۆرای هاوئاهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران بۆ داخستنی گشت مەدرەسەکان لە ڕۆژانی یەکشەممە ٢٩ و دووشەممە ٣٠ی مانگی خەزەڵوەر پشتیوانی دەکات. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران داوا لە هەموو خەڵکی خەباتکاری ئێران، خوێندکاران، کرێکاران و بەتایبەت بنەماڵەی خوێندکاران دەکات کە لە مانگرتنی سەرانسەریی مامۆستایان پشتیوانی بکەن. هیوادارین ئەم مانگرتنە ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە مانگرتنی سەرانسەریی مامۆستایان. بێگومان مانگرتنی سەرانسەریی مامۆستایان دەتوانێ ڕێگا بۆ مانگرتنی سیاسیی گشتی هەموار بکات. مانگرتنی سیاسیی گشتی کە مانگرتنی کرێکاران و مامۆستایان بڕبڕەی پشتییەتی دەتوانێ بەربە هێزنواندنی ڕێژیم بگرێت و ماشێنی کوشتار و سەرکوتەکەی زەمینگیر و ئیفلیج بکات.

بڕووخێ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی

ئازادی، بەرابەری، حکوومەتی کرێکاری

بژی سۆسیالیزم

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١

١٩ی نوامبری ٢٠٢٢