حەبیب ئەفکاری لە زیندان ئازادکرا
شەممە ۱۴-۱۲-۱۴۰۰   |  05-03-2022
ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەممە، ”حەبیب ئەفکاری” برای گیانبەختکردوو ”نەوید ئەفکاری” لە ئیعدام کراوانی سیاسی ئێران، دوای ١٨ مانگی بەندکران لە بەندی تاکەکەسی زیندانی عادڵ ئابادی شیراز، ئازاد کرا.
بەدوای ئیعدامی ”نەوید ئەفکاری”، ”حەبیب” بە تۆمەتی تەبانی و هەروەها هەوڵدان دژی ئەمنییەت و پڕوپاگاندا دژی نیزام، دەسبەسەر و بۆ بەندی تاکە کەسی زیندانی عادڵ ئابادی شیراز ڕاگوێزرابوو. شایانی باسە کە بنە ماڵەی ئەفکاری بە هۆی ئیعتراز و ناڕەزایەتی بە ئیعدامی جگەرگۆشەکەیان، بەردەوام لە ژێر هەڕەشە و گرتن و زیندان دا بوون.