فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

حەماس مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست لە غەززە رەتدەکاتەوە
سێشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۳   |  09-04-2024

بزووتنەوەی حەماس مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ ئاگربەست لە غەززە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، ڕەشنووسی ئاگربەستەکە بەهیچ جۆرێک داوکاری فەڵەستینییەکانی تێدانییە.
بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لەلایەن میسر و ئەمەریکاوە رەشنووسی ئاگربەستی ئیسرائیلیان بەدەستگەیشتووە، بەڵام ڕەشنووسەکە بەهیچ جۆرێک داوکاری فەڵەستینییەکانی تێدانییە، هەربۆیە رەتیدەکاتەوە.
بزووتنەوەی حەماس جەخت لەوەش دەکاتەوە، لەگەڵ هەموو تێبینییەکان بەڵام تاوتوێی رەشنووسەکەی ئیسرائیل دەکەن و لەچەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی وەڵامی نێوەندگیرەکان دەدەنەوە.
ئەمە لـە کاتێکدایە رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی خاکەلێوە، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه‌ ڕایگه‌یاند، تادێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر دەبن و له‌ هه‌مان كاتدا برسییه‌تییه‌كی زۆریش ڕووبه‌ڕووی دانیشتووان بووه‌ته‌وه‌.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی غه‌ززه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، به‌هۆی هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ ژماره‌ی كوژراوان بۆ ٣٣ هه‌زار و ٢٠٧ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته زیاتر لە‌ ٧٥٨١٥ كه‌س.