حەوتەمین ڕۆژی مانگرتنی سەرتاسەری کامیۆنداران لە شارەکانی ئێران
چوارشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۴   |  28-05-2025

ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی جۆزردانی ١٤٠٤، مانگرتنی یەکگرتووانە و سەرتاسەری کامیۆنداران لە شارەکانی ئێران، لە ناڕەزایەتیی بە گرانی لەڕادەبەدەری پارچەی یەدکی، چوونەسەرەوەی حەقی بیمە، کەمبوونی سەهمیەی سووتەمەنی، حەقدەستی لەخوارەوە و گران بوونی پێداویستییەکانی ژیان و هەروەها بارودۆخی نالەباری ژیانیان، بۆ حەوتەمین ڕۆژی بەردەوام درێژەی بوو.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە لە ئەنجامی ئەم مانگرتنە کە لە زیاتر لە ١٣٠ شاری ئێران لە ئارادایە، بەرپرسانی پەیوەندیدار بە تایبەت دەوڵەت، هەتا ئێیستا هیچ هەنگاوێکیان بە ئاڕاستەی جێبەجێ کردنی خواستەکانی کامیۆنداران هەڵنەگرتووە.