فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

حەوتەمین ڕۆژی مانگرتنی کرێکارانی کارخانەی لاستیک بارز لە کرمان
چوارشەممە ۲۱-۰۶-۱۴۰۳   |  11-09-2024

مانگرتنی کرێکارانی کارخانەی لاستیک بارز لە کرمان، لە ناڕەزایەتیی بە لەخوارەوە بوونی ئاستی حەقدەست و کەمکردنەوی باج لە حقووقەکانیان ، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی خەرمانان، بۆ حەوتەمین ڕۆژی بەردەوام، هەروا درێژەی بوو.
شایانی باسە، کرێکارانی ناڕازی سەرەڕای خواستەکانی سەرەوە، خوازیاری بردنەسەرەوەی مەزایای کاریان لەوانە حەقی شیفت، حەقی پێداویستییەکانی ژیانیان، حەقی خانووبەرە و حەقی هاتووچۆیانن. جێگای ئاماژەیە، زیاتر لە چوار هەزار و ٥٠٠ کەس لە کرێکارانی کارخانەی لاستیک بارز، لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانەوە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیانن.