فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

حەوتەمین ڕۆژی مانگرتن لەخواردنی کیانوش چراغی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام
یەکشەممە ۰۵-۱۲-۱۴۰۳   |  23-02-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کیانوش چراغی بەندکراوی سیاسی خەڵکی دێهلۆڕان، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی سزای چاوەدێری بە پابەندی ئەلەکترۆنی و لێدانی لە کاتی ڕاگوێزانی بۆ زیندانی ناوەندیی ئیلام، لە رێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندانەوە، مانی لە خواردنی تەڕ و وشک گرتووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کیانوش چراغی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی بە لێدان و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و لە کاتی ڕاگوێزانی بۆ زیندانی ئیلام چەناگە و زگی بریندار بووە و ددانێکیشی شکاوە. سەرەڕای داواکاری بەردەوامی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، لە بەر ڕێگری بەرپرسان، خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەش بە ئەو نەکراوە. شایانی باسە، دۆخی تەندروستی ئەم بەندکراوە دوای ئەوەی مانی لەخواردن گرتووە و لێوی دۆریوەتەوە، لە ڕۆژی حەوتمەدا زۆر خراپ بووە و بەرپرسانی زیندان ئامادە نین داواکاریەکانی جێبەجێ بکەن. جێگای ئاماژەیە، کیانوش چراغی ڕۆژی شەممە ٥ی خاکەلێوە، دوای بانگ کرانی بۆ لقی جێبەجێ کاری ئەحکامی ئەم شارە دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئیلام ڕاگوێزرا و دوای ماوەیەک لە ژێر چاوەدێری پابەندی ئەلەکترۆنیدا لەم زیندانە ئازاد کرابوو.