فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

حەوتەمین ڕۆژی ناڕەزایەتیی کرێکارانی دەرکراوی پڕۆژەی زەم زەمی ٣ پێشەسازی پۆڵای خوزستان
چوارشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۴   |  28-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتی یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، کرێکارانی دەرکراوی پڕۆژەی زەم زەمی ٣ پێشەسازی پۆڵای خوزستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ی جۆزردانی ١٤٠٤، بۆ حەوتەمین ڕۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتیی بە دەرکرانیان، لە بەرامبەر ئەم دامەزراوەیە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کرێکارانە کە لە وەبەرهێنانی ئەم پڕۆژەیە چالاک بوون و کاریان دەکرد، بەدوای ئێفتتاحی پڕۆژەکە لەسەر کارەکانیان دەرکراون و پەیگیرییەکانیان بە مەبەستی گەرانەوە بۆ سەر کار، هەتا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە. بەوتەی کرێکاران، ئەوان لەکاتێکدا دەرکراون کە بەڵێنیان پێ دابوون کە بەدوای تەواوبوونی پڕۆژەکە، دایاندەمەزرێنن، بەڵام بە پێچەوانەی ئەم بەڵێنە، سەرجەمیان دەرکراون.